دوو قوتابی به‌شی نێتوۆرك ڕێزیان لێ‌گیرا
ئه‌مرۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه ریكه‌وتی 19-5-2019 به ئامادبوونی به‌ریز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) جێگری راگر و به‌رێز (م. فرهاد محی ا‌لدین خلیفه) سه‌رۆك به‌شی نێتوۆرك رێز له هه‌ردوو قوتابی قۆناغی دووه‌می به‌شی نێتوۆرك (1- زید محمدامین عبدالله و 2- اسامه سعید محمد) گیرا و سوپاسنامه‌یان پێ به‌خشرا و به‌هۆی ئه‌و كار و چالاكیانه‌ی به‌رێزیان له رابردوو ئه‌نجامیان داوه.
به‌ناوی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌كه‌ین و هیوادارین نموونه‌ی قوتابیانی وه‌ك ئێوه هه‌ر زیاد بێت.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش
19-5-2019