تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سالی خوێندن ده‌ستی پێكرد - خوێندنی به‌یانیان


ئه‌مرۆ رۆژی شه‌ممه‌ 18-5-2019 كاتژمێر 9ی به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی سالی خوێندن 2018-2019 خولی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می خوێندنی به‌یانیان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌ستی پێكرد.

و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ڕه‌وشی قوتابیان و به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بن به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) جێگری راگر سه‌ره‌دانی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

18-5-2019

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک