ئه‌نجامدانی سیمینار سه‌باره‌ت رێنماییه‌كانی مه‌شقی هاوینی
هۆبه‌ی زانستی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه هه‌ستا به ئه‌نجامدانی سیمینار بۆ گشت قۆتابیانی قۆناغی دووه‌م.
بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ هۆبه‌ی زانستی به سه‌رپه‌رشتی (م. یوسف ئه‌لبانی) چه‌ند سیمینارێكی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به ڕێنماییه‌كانی مه‌شقی هاوینی بۆ سالی خوێندن 2018-2019 و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی قوتابی له‌ماوه‌ی مه‌شقدا.
هه‌موو سالێك قوتابیانی قۆناغی دووه‌م دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی خوێندن و پێش ته‌خه‌روج بوون ئه‌ركه له‌سه‌ریان ماوه‌ی دوو مانگ مه‌شقی هاوینی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه‌ش زیاتر سوود به قوتابی ده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا هه‌ڵی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌خسێنێت ئه‌و زانیارییه‌ی له كاتی پرۆسه‌ی خوێندنه‌كه وه‌ری گرتووه به‌كاری بێنێت.