كۆتایی هاتنی خولی تۆپی بالا له‌ژیر دروشمی (زانست به‌ردی بناغه‌ی ده‌وله‌ته‌)


2019-04-30 10:41:40

ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 30-4-2019 به‌ ئاماده‌بوونی (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) جێگری راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و سه‌رۆك به‌شه‌كان خه‌لات دابه‌شكرا به‌سه‌ر تیپه‌كانی سه‌ركه‌وتوو له‌ چالاكی وه‌رزشی خولی تۆپی بالا له‌ژیر دروشمی (زانست به‌ردی بناغه‌ی ده‌وله‌ته‌) كه‌ له‌نێوان هه‌موو به‌شه‌كانی په‌یمانگاكه‌مان به‌رێوه‌چوو.
له‌ كۆتایی دا تیپی به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی قۆناغی یه‌كه‌م توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن له‌گه‌ل تیپی به‌شی كارگێری كار قۆناغی دووه‌م كه‌ به‌پله‌ی دووه‌م ده‌رچوو.

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali