وۆركشۆپێك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر
ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه ڕیكه‌وتی 2019/4/18 لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل رێكخراوی شه‌هید هوجام سورچی
به ئاماده‌بوونی به‌رێزان (پ.ی.زاهر عبداللطيف) جێگری راگر وبه‌رێز (خليل محمود اوسی) قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش وبه‌رێز (حسيب محمد امين) به‌رپرسى لێژنه‌ى ناوچه‌ى به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (عقید سعدی به‌رزنجی) به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ره‌ش
و سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كانی گشت دام و ده‌زگاكانی تری حكومی و حزبی وهه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستان به ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به زیانه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر
به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایانی پسپۆری تایبه‌ت له بواری پزیشكی وهه‌روه‌ها له رووی ئایینی و یاسایی و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه باسی لێوه كرا.
ئه‌م وۆركشۆپه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌رێز (م.فلاح محمد فخری) ئه‌نجامدرا.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش
2019/4/18