تاقیگه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ر له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ كرایه‌وه‌


رۆژ : چوار شه‌ممه‌
رێكه‌وت : 4-1-2023
له‌ژێر چاودێری رێزدار (پ.د ئاری عادل) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك تاقیگه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ر له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ كرایه‌وه‌.
به‌ ئاماده‌بوونی رێزدار (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و رێزدار (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و رێزدار (م. راكان سعدالله) سه‌رۆك به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قوتابیانی ئه‌و به‌شه‌ تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری A له‌ به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ كرایه‌وه‌.
راگری په‌یمانگه‌ له‌ چه‌ند وته‌یه‌كدا وتی : "زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆ ده‌كه‌ین كه‌وا هه‌ستا به‌ دابین كردنی ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ تاكو قوتابیان بتوانن ئه‌و زانسته‌ی وه‌ریده‌گرن به‌ پراكتیكی جێبه‌جێی بكه‌ن وسوودی لێوه‌رگرن.
و ده‌مه‌وێ سوپاسی (م اردوان عبدال و م هشیار عبدال) بكه‌م كه‌ ماندووبوونێكی زۆریان كێشا بۆ نوێكردنه‌وه‌ و دانانی ئه‌و تاقیگه‌یانه‌ و زۆر سوپاسی فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌م كه‌ هاوكار بوونه‌ له‌گه‌لیان."
جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل (م بیار محمد) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له‌ په‌یمانگه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی هه‌موو تاقیگه‌كان ده‌كه‌ن و خۆشبه‌ختانه‌ هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كان كه‌ ژماره‌یان 105 كۆمپیوته‌ره‌ و دابه‌شی سه‌ر 4 تاقیگه‌ كراون ئێستا به‌ مواسه‌فاتی به‌رز و به‌رنامه‌ی نوێوه‌ له‌ خزمه‌تی قوتابیان دایه‌.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali