كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مه‌شقی هاوینه‌ی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


2022-09-25 03:48:57

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25-9-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش لیژنه‌ی سه‌ره‌كی مه‌شقی هاوینه‌ بۆ ساڵی خویندن 2021-2022 له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌‌كه‌ سه‌باره‌ت بوو به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی مه‌شقی هاوینه‌ی قوتابیان.
جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی 272 قوتابی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش مه‌شقی هاوینه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali