سه‌نته‌ری زانكۆلاین له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستی به‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆڵاین كرد


2022-09-19 09:25:00

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-9-2022 لیژنه‌ی راوێژكاری و زانكۆلاین له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستا به‌ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانكۆڵاین به‌مه‌به‌ستی‌ پركردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین بۆ قوتابیانی پۆلی دوازده‌.
ستافی لیژنه‌كه‌ پێكهاتوون له‌ مامۆستایانی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زا له‌ پركردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین.
جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌موو سالێك له‌ په‌یمانگاكه‌مان سه‌نته‌ری زانكۆڵاین ده‌كرێته‌وه‌ و بێ به‌رامبه‌ر فۆرمی زانكۆلاین بۆ قوتابیان پڕده‌كرێته‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali