ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ساڵی نوێ خوێندن


2022-09-01 09:30:06

ئه‌مرۆ رۆژی پینج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1-9-2022 مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2022-2023 ده‌ستبه‌كاربوون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) ڕاگری په‌یمانگاگه‌مان‌ و به‌رێز ( م. زاهرعبداللطيف جمیل ) یارده‌ده‌ری راگر و به‌ئاماده‌بوونی گشت مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ی له‌به‌رده‌م بینایه‌تی راگرایه‌تی چه‌ند وێنه‌یه‌ك چركێنرا.
دوای ئه‌وه‌ به‌رێز راگری په‌یمانگه‌ له‌ چه‌ند وته‌یه‌كی دا باسی له كۆمه‌لێك خاڵی گرنگ كرد له‌وانه‌‌ پێگیری كردن به‌ كاته‌كانی ده‌وام هه‌روه‌ها خۆ ئاماده‌كردن بۆ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی قوتابیانی قۆناغی دووه‌م.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali