خولێكی به‌هێزكردنی تواناكانی په‌رستاری له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-8-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) ڕاگری په‌یمانگه‌ و به‌رێز (پ.ی.د رجب ابراهیم حمید) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و به‌رێز (اسماعیل مصطفى رشيد) قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دام و ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان خولێكی به‌هێزكردنی تواناكانی په‌رستاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م خوله‌ له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (م محمد غازی) سه‌رۆك به‌شی په‌رستاری كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ خوله‌كانی به‌هێزكردنی تواناكان بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali