ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش حه‌فته‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2022-06-20 04:59:31

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20-6-2022 ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ حه‌فته‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری گرنگی له‌خۆی گرتبوو له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ به‌رێز ڕاگر باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كرد كه‌ له‌ ڕۆژی چوار شەمه‌ ڕێکەوتى 2022/6/15 كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.
له‌ بڕگه‌كانی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌م باس له‌ پرۆژه‌ یاسای ده‌سته‌ی متمانه‌ به‌خشین كرا، له‌ ته‌وه‌ری دووه‌م باس له‌ مه‌شقی هاوینه‌ی قوتابیان و دابه‌شكردنی مامۆستایان بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی مه‌شقه‌كه‌ كرا، له‌ ته‌وه‌ری سێیه‌م باس له‌ ماسته‌رشیت و وردبین كردنی كرا، له‌ ته‌وه‌ری چواره‌م باس له‌ توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كانی مامۆستایان كرا، له‌ ته‌وه‌ری پێنجه‌م باس له‌ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ په‌یمانگه‌ كرا، له‌ ته‌وه‌ری شه‌شه‌م باس له‌ په‌یكه‌ری كارگێری وتكلیفاتی هاوینه‌ كرا.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali