سیمپۆزیۆمی گۆڕانی ئاو و ھەوا و کاریگەریە ژینگەییەکانی لەسەر ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا


لەژێر چاودێری رێزدار (پ.د. ئاری عادل) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک و بە سەرپەرشتی بەرێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش ئەمرۆ رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 14-6-2022 كاتژمێر 10:00ی به‌یانی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش بە ھەماھەنگی لەگەل رێکخراوی Pathway بۆ گەشەپێدان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دەزگا فەرمی و نا فەرمیەکان و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و هه‌روه‌ها بە ئامادەبوونی گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاكه‌مان سیمپۆزیۆمی گۆڕانی ئاو و ھەوا و کاریگەریە ژینگەییەکانی لەسەر ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
لەسەرەتادا بەرێز (دکتۆر سمیر) ڕاگری پەیمانگە وتەی به‌خێرهاتنی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دواتر باسی ڕۆلی په‌یمانگه‌ كرد له‌ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ل رێكخراو و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان، دوای ئەوە بە پارچه‌ ڤیدیۆیەک دەربارەی گۆڕانی و ئاو و ھەواو کاریگەریە ژینگەییەکانی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ دەستیپێکرد.
ناوه‌ڕۆكی سیمپۆزیۆمەکە لە چه‌ند ته‌وه‌رێكی جیاواز پێکھاتبوو کە به‌ شێوه‌ی پانێل گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له‌سه‌ره‌تادا به‌رێز (پ.د سلێمان عبداللە) باسی له‌ (گۆڕانی ئاو و هەوا و لێکەوتەکانی لەسەر دیاردەی خۆڵبارین لەهەرێمی کوردستان) كرد، پاشان به‌رێز (پ.ی.د طارق خضر حسن) باسی له‌ (ڕۆڵی تەکنەلۆژییا لەکەمکردنەوەی گۆڕانکارییە ئاو و هەواییەکان) كرد، دوای ئه‌وه‌ به‌رێز (فتحی محمد علی) ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەوەری ( پیشەسازی وکاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان) چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كۆتا كه‌س بەڕێز (دکتۆر عدنان صالح) لە بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی ئاکرێ باسی له‌ (ئاڤ و هەناسە: دوو فاکتەرێن گرنگ بۆ نەساخییان) كرد.
له‌ كۆتایی دا ده‌رفه‌ت درا به‌ ئاماده‌بووان پرسیار و بیروڕای خۆیان دەرببڕن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان لەلایەن ستافەکەوە درایەوە.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali