تاقیکردنەوەکانی خولی دووه‌م لە پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش دەستیپێکرد


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 30-5-2022 تاقیکردنەوەکانی تیۆری و پراکتیکی خولی دووه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 بۆ ھەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران لە پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش دەستیپێکرد.
بۆ ئەم مەبەستەش بەرێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) راگری پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش سەرەدانی ھۆل و تاقیگەکانی تاقیکردنەوەکانی کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی بەرێوەچوونی ئەم پرۆسەیە بێت.
به‌رێز راگر رێنمایی قوتابیانی كرد كه‌ به‌هێواشی تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و پێش نووسینی وه‌ڵامه‌كان زۆر بیر بكه‌نه‌وه‌ ئینجا پرسیاره‌كان وه‌لام بده‌نه‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ گشت قوتابیان خواست.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali