تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسی دووەم خولی یەکەم لە پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش دەستیپێکرد


رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 8-5-2022 تاقیکردنەوەکانی تیۆری و پراکتیکی کۆتایی کۆرسی دووەم خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 بۆ ھەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران لە پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش دەستیپێکرد.
بۆ ئەم مەبەستەش ئەمرۆ رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 9-5-2022 بەرێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) راگری پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش سەرەدانی ھۆل و تاقیگەکانی تاقیکردنەوەکانی کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی بەرێوەچوونی ئەم پرۆسەیە بێت.
به‌رێز راگر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ قوتابیان پێگیری به‌ رێنماییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن به‌هێنانی باجی قوتابی و نووسین به‌ پێنووسی ره‌نگی شین و ...هتد. و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ گشت قوتابیان خواست.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali