وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی پیسبوونی ژینگه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا


2022-04-06 05:56:36

ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6-4-2022 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش‌ پێشوازی كرد له‌ پسپۆری بایۆلۆجی به‌ره‌گه‌ز ئه‌لمانی خاتوو (لیان سوبموث ویمونر) كه‌ سه‌ره‌دانی به‌رێزیان بۆ په‌یمانگاكه‌مان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك بوو له‌ په‌یمانگه‌.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ ئاماده‌بوونی قوتابیانی به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر و ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی په‌یمانگه‌ وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی پیسبوونی ژینگه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ له‌لایه‌ن خاتوو (لیان سوبموث ویمونر) پێشكه‌شكرا
له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا باس له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ كرا ئه‌ویش به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ و زۆری هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاوێشتنی پاشماوه‌كان.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali