ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2022-04-04 04:48:48

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4-4-2022 ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌ر و بابه‌تی تاوتوێكرا له‌وانه‌ تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كه‌ له‌ رێكه‌وتی 30-3-2022 له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌نجامدرا كه‌ كۆمه‌لێك بابه‌تی له‌خۆ گرتبوو.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێكران:
1- توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان و شایسته‌ داراییه‌كانی
2- رێكخستنی په‌یكه‌ری زانكۆ و په‌یمانگه‌
3- ئاماده‌كردنی هه‌گبه‌ی مامۆستا
4- پابه‌ندكردنی مامۆستا له‌سه‌ر دروستكردنی ستاف پۆرتال
5- به‌كارهێنانی پلاتفۆرمی مۆدڵ له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابی و دانانی وانه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستای بابه‌ت
6- هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی په‌یمانگه‌ بۆ كۆلیژ
7- ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی دووه‌م و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری كردن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی سێیه‌م و چواره‌م تایبه‌ت به‌ سیسته‌می ECTS

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali