گه‌شتی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ بناری گه‌لی قه‌سرۆك


2022-03-14 10:52:59

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13-3-2022 گه‌شتی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ بناری گه‌لی قه‌سرۆك ئه‌نجامدرا.
به‌ مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌شی خوێندن و وه‌رگرتنی پشوودانێك بۆ ئارامی مێشك په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی گه‌شتی ساڵانه‌ی بۆ بناری گه‌لی قه‌سرۆك.
له‌م گه‌شته‌دا كۆمه‌لێك چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدران وه‌كو پێشبركێ و گۆرانی و شایی و قوتابیان دلخۆشی خۆیان ده‌ربڕی و پێكه‌وه‌ گه‌شته‌كه‌یان به‌سه‌ر برد.
جێگای باسه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌شتی قوتابیان ڕاگیرابوو و جارێكی تر گه‌شتكردنی قوتابیان ده‌ستی پێكرده‌وه‌.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali