هه‌ڵمه‌تێكی دار چاندن له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا


به‌بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و به ‌مه‌به‌ستی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌موو كۆلیژ و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27-2-2022 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارستانی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ هه‌لمه‌تیكی دار چاندن.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌رێز (اسماعیل مصطفى رشيد) قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان‌ هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان هه‌ڵمه‌تی دار چاندن له‌ناو باخچه‌ی په‌یمانگاكه‌مان به‌رێوه‌چوو.
زیادبوونی رێژه‌ی سه‌وزایی جگه‌ له‌ جوانكاری بۆ په‌یمانگه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیش هه‌یه بۆ قوتابیان و مامۆستایان‌ ئه‌ویش به‌ پاك و خاوێن بوونی كه‌ش وهه‌وای ناو په‌یمانگه‌ بۆیه‌ پێویسته زۆر‌ گرنگی به‌ چاندنی دار بدرێت، جێگای باسه‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ زیاتر له‌ 170 دار چێندران.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali