مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پشكداری وۆرشۆپێكیان كرد


ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23-2-2022 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی په‌یمانگه‌ پشكداری وۆرشۆپێكیان كرد كه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئاكرێ ئه‌و وۆركشۆپه ئه‌نجامدرا.
ناونیشانی وۆركشۆپه‌كه‌ (شیكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی دڵنیای جۆری و پێداویستییه‌كانی رێزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان) بوو كه‌ پێویسته‌ مامۆستایان كار له‌سه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕانكینگی جیهانی زانكۆ هه‌روه‌ها بواردرا به‌ مامۆستایان گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی وۆركشۆپه‌كه‌ بكه‌ن.
ئه‌و وۆركشۆپه‌ له‌لایه‌ن (د. وفاء مصطفى عبدالله) به‌رپرسی فایلی رێزبه‌ندی NUR له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌نیكی دهۆك به‌رێوه‌چوو.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali