ئاهه‌نگی 18ی شوبات و یه‌كترناسینی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ئه‌نجامدرا


به‌بۆنه‌ی 18ی شوبات 69یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی یه‌كترناسینی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21-2-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی په‌یمانگه‌ و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان ئاهه‌نگێك بۆ قوتابیان ئه‌نجامدرا.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا چه‌ند وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن ڕاگری په‌یمانگه‌ پێشكه‌ش كرا و تێیدا پیرۆزبایی له‌ قوتابیان كرد، دواتر به‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هونه‌ر‌ی و گۆرانی و شایی ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو و قوتابیانی هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران پشكداریان له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali