هه‌لمه‌تێكی پێدانی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ قوتابیانی‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا


2022-02-20 01:02:00

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20-2-2022 هه‌لمه‌تێكی پێدانی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ قوتابیانی‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا.
هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی هه‌لمه‌تێكی پێدانی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ په‌یمانگاكه‌مان.
له‌پێناو پاراستنی قوتابیان له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ ئه‌نجامدرا و ئه‌و قوتابیانه‌ی پێشتر ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه‌ ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان‌ وه‌ر‌گرت.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali