ڕێگای به‌رده‌رگای په‌یمانگه‌ نۆژه‌نكرایه‌وه‌


دوابه‌دوای هه‌وڵه‌كانی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌گه‌ل به‌ڕیوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای به‌رده‌رگای په‌یمانگاكه‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ تێكچوبوو و قوتابیان نه‌یانده‌توانی به‌ ئاسانی له‌ شه‌قامه‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ و به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی باران بارین شوینه‌كه‌ پڕی ئاو ده‌بوو بۆیه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1-2-2022 ده‌ستكرا به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ و توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م شوێنه‌كه به‌ ماده‌ی چیمه‌نتۆ‌ نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ به‌رێز راگر بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ بێت له‌گه‌ل به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر هه‌ستا به‌سه‌ره‌دان كردنی شوێنی كاره‌كه‌ و له‌دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌ به‌رێزیان لای خۆیه‌وه‌ سوپاسی به‌رێز (ئه‌ندازیار سیروان حسن قادر) به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی به‌رده‌ڕه‌ش كرد و هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ كارمه‌ندانی شاره‌وانی كرد ئه‌وانه‌ی كاریان له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ ده‌كرد و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری په‌یمانگاكه‌مان كه‌ یارمه‌تیده‌ری كارمه‌ندانی شاره‌وانی بوون.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

 

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali