هه‌لمه‌تی ڤاكسین دانانی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كۆتایی هات


2021-12-05 01:49:17

هه‌لمه‌تی ڤاكسین دانانی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ وبه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرابوو بۆ ماوه‌ی حه‌فت رۆژ به‌رده‌وام بووبوو كۆتایی هات و ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5-12-2021‌ له‌ كۆتا رۆژی هه‌لمه‌ته‌كه‌ رێژه‌یه‌كی تری‌ قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی كردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی خازر به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شایانی باسه‌ له‌م هه‌لمه‌ته‌دا زیاتر له‌ (200) قوتابی‌ هه‌ر شه‌ش به‌شی زانستی له‌ په‌یمانگاكه‌مان به‌شداریان تێداكرد و ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جۆری Pfizerیان وه‌رگرتووه‌.
به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 تایبه‌ت به‌ قۆناغی دووه‌م هه‌لمه‌ته‌كه‌ كۆتایی هات و له‌ دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان دووباره‌ ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ به‌ هه‌لمه‌تی ڤاكسیندان بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali