قوتابیانی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی سه‌ره‌دانی دوو قوتابخانه‌یان كرد


ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2-12-2021 قوتابیانی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل هۆبەی گەشەپێدان بۆ کار و هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌ره‌دانی دوو قوتابخانه‌یان كرد.
له‌ سه‌ره‌دانێكی زانستی دا به‌شی كارگێری ته‌ندروستی به‌ سه‌رپه‌رشتی (مامۆستا یوسف عبدالله) سه‌رۆكی به‌ش و به‌هه‌ماهه‌نگی لەگەل هۆبەی گەشەپێدان بۆ کار و هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگاكه‌مان هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی كردنی هه‌ردوو قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی سه‌نگه‌ر و پێشه‌نگ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش.
له‌م سه‌ره‌دانه‌یاندا قوتابیان هه‌ستان به‌ پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی به‌ قوتابیانی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا ستافی ئه‌و به‌شه‌‌ بێبه‌ش نه‌بوون له‌ ئەنجامدانی راهێنانی تەکنیکی و پێشکەش کردنی رێنمایی تەندروستی بۆ قوتابیان و تێدا باس له‌ پاراستنی پاك و خاوێنی و خواردنه‌ زیانبه‌خشه‌كان كرا و رێنماییان كرا له‌ خواردنه‌ زیانبه‌خشانه‌كان‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ و گرنگی به‌ خواردنی میوه‌ بده‌ن.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali