ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دروست كردنی CV و چاوپێكه‌وتنی كار


2021-11-21 09:56:26

رۆژى یەکشەممە رێکەوتى 14-11-2021 سەنتەرى گەشەپێدان بۆ کار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بە هەماهەنگى لەگەل بەشى کارگێرى کار وهوبەکانى زانستى ودڵنیایی جۆرى وۆرکشوپێکى ئەنجام دا بۆ قوتابیانى بەشى کارگێرى کار قوناغى دووەم (بەیانیان).
بابه‌تی وۆركشۆپه‌كه‌ ده‌رباره‌ی چونیەتى درۆست کردنى CV و چاوپێکەوتن (مقابلە) بوو بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له‌ داهاتوودا ئاماده‌بن بۆ بازاڕی كار و به‌ده‌ست هێنانی كار.
وۆركشۆپه‌كه‌ لە لایەن مامۆستا فاطمه‌ محمد احمد و مامۆستا ئاره‌زو عیسى طاهر پێشکەش کرا.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali