ده‌وامی فه‌رمی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستی پێكرد


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21-11-2021 ده‌وامی فه‌رمی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستی پێكرد و قوتابیان ئاماده‌ی هۆڵه‌كانی خوێندن بوون.
به‌م بۆنه‌یه‌ به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ سه‌ره‌دانی كردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌خێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م كرد له‌گه‌ل پێدانی كۆمه‌لێك رێنمایی.
لای خۆشیه‌وه‌ راگری په‌یمانگه‌ پیرۆزبایی له‌ قوتابیان كرد به‌بۆنه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ناویان له‌ په‌یمانگاكه‌مان و به‌رده‌وامیدان به‌ خوێندن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆیان خواست.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali