615 قوتابی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌رچوون


به‌ دروشمی (زانست شه‌نگستێ وه‌ڵاتی یه‌) و له‌ژێر چاودێری رێزدار (پ.ی.د ئاری عادل) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-11-2021 ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش خولی (8 و 9) له‌سه‌ر ئاستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و خولی (10 و 11) له‌سه‌ر ئاستی په‌یمانگه‌.بۆ هه‌ردوو ساڵی خوێندن (2019-2020) و (2020-2021) ئه‌نجامدرا.
به‌ ئاماده‌بوونی قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و به‌رپرسی لقی 9ی پارتی و چه‌ندین به‌رپرسی تری دام و ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان و مامۆستا و خانه‌واده‌ی قوتابیان ئاهه‌نگی ده‌رچووان له‌ناو یاریگای یانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ریوه‌چوو.
له‌م هه‌ردوو خوله‌دا (615) قوتابی ده‌رچوون له‌هه‌ر شه‌ش به‌شه‌ زانستییه‌كانی په‌یمانگه‌ (كارگێری كار، ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری (ئایتی)، نه‌خۆشه‌ڤانی، ژمێریاری، تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر (نێتوۆرك)، كارگێری ته‌ندروستی) له‌ هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران و ده‌رچووان به‌ره‌و خزمه‌ت كردن و ئاوه‌دان كردن و پێشكه‌وتن و بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان به‌رێكه‌وتن.
له‌ كۆتایی رێوره‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچوون خه‌لات له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و راگری په‌یمانگاكه‌مان و ژماره‌یه‌ك میوانان به‌ قوتابیانی ده‌رچووی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می هه‌ر شه‌ش به‌شه‌ زانستیه‌كان به‌خشرا.
به‌ناوی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی قوتابیانی ده‌رچوو ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و هیواخوازین له‌ داهاتوودا به‌و زانسته‌ی وه‌ریان گرتووه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمان بگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌زگاكانی ئه‌منی و ئاسایشی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئاهه‌نگه‌كه‌ و سوپاسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌مان و په‌خش كردنی ئاهه‌نگه‌كه‌.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali