سه‌ره‌دانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-11-2021 سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك رێزدار (پ.ی.د ئاری عادل) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان به‌رێز (پ.ی.د رجب ابراهیم حمید) سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌شـیان كرد.
و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبدالطیف) و سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان پێشوازیان لێكرا.
له‌م سه‌ره‌دانه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ په‌یمانگاكه‌مان هه‌ستا به‌ سه‌ره‌دانی كردنی گشت به‌شه‌ زانستیه‌كان و هۆله‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كانی‌ پزیشكی و كۆمپیوته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن بێت.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali