سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی به‌كرێگرتنی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


2021-09-13 07:39:26

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13-9-2021 لیژنه‌ی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگە پێشوازیان لێكرا.
لیژنه‌كه‌‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێز (دارا سلیمان مسته‌فا) به‌رێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و به‌رێز (ئاكۆ محمد رمضان) نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وچه‌ند ئه‌ندامێكی له‌گه‌لدا به‌ مه‌به‌ستی به‌ كرێگرتنی بینایه‌ت بۆ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌یان كرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali