ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ سالی خوێندن 2021-2022 ئه‌نجامدا


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ‌رێكه‌وتی 5-9-2021 ئەنجوومەنى پەيمانگەى تەكنيكى بەردەرەش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگە و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر و سەرۆك بەشە زانستيەكان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2021-2022 ئەنجام دا.
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك له‌ رێكه‌وتی 1-9-2021 ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی پەيمانگەى تەكنيكى بەردەرەش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌م دانیشتنه‌دا كۆمه‌لێك خاڵی گرنگ تاوتوێ كران كه‌ گرنگتریان گۆڕانكاری ساڵنامه‌ی خوێندن له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كه‌ لە 12 مانگی 9 دەوام له‌ په‌یمانگاكه‌مان دەستپێدەکات و غیابات تۆمار دەکرێت و وانەکان ده‌وترێنه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان و هه‌روه‌ها دابین كردن و پێدانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ قوتابیان وهه‌روه‌ها باس له‌ كاروباری دڵنیای جۆری و ئاماده‌كردنی كۆرس بووك و تکلیف کردنی مامۆستایانی دەرەکی بۆ وانە وتنه‌وه‌ لە پەیمانگە كرا.
جگه‌ له‌م خاڵانه‌ باس له‌ پێگیری كردنی فه‌رمانبه‌ران كرا به‌ ده‌وامی فه‌رمیان و پێگیری به‌ سیسته‌می په‌نجه‌مۆر بكرێت له‌ سه‌ره‌تا و كۆتایی ده‌وام.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali