ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ حه‌فته‌مین و كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ سالی خوێندن 2020-2021 ئه‌نجامدا


2021-07-06 03:10:49

به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی سالی خوێندن 2020-2021 ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ ‌رێكه‌وتی 6-7-2021 ئەنجوومەنى پەيمانگەى تەكنيكى بەردەرەش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگە و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر و سەرۆك بەشە زانستيەكان حه‌فته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێز راگر ده‌ست خۆشی له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی و چاودیڕه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان كرد كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ توانیان تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی دووه‌م خولی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ سالی خوێندن 2020-2021 كۆتایی پێ بهێنن و به‌م جۆره‌ خوێندنی ئه‌م ساڵه‌ كۆتایی هات.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگری په‌یمانگه‌ تاوتوێی كۆمه‌لێك كاروباری په‌یمانگه‌ كرد كه‌ گرنترینیان تاوتوێی بابه‌تی مه‌شقی هاوینه‌ی قوتابیانی قۆناغی دووه‌م كرا كه‌ قوتابیه‌كان چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بكه‌ن به‌ ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوینه‌.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ باس له‌ ته‌واو بوونی هه‌گبه‌ی مامۆستا كرا‌ كه‌ به‌هۆی ته‌واو بوونی ساڵی خوێندن هۆبه‌ی دڵنیای جۆری هه‌ستا به‌ ئاماده‌كردنی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali