دابه‌ش كردنی خۆراك به‌سه‌ر قوتابیانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان


2021-04-29 10:13:36

ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/4/29 به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگە و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستان به‌ دابه‌ش كردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر قوتابیانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی په‌یمانگاكه‌مان.
خۆراكه‌كان بریتی بوون له‌ شرینی به‌ربانگ و پێداویستیه‌كانی چێشت لێنان كه‌ به‌سه‌ر 400 قوتابی به‌شه‌ ناوخۆیی كوڕان و كچان دابه‌ش كرا، مه‌به‌ست له‌م هاریكاریه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی داراییه‌ له‌سه‌ر قوتابیان كه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ بتوانن رۆژووه‌كانیان پێ بشكێنن.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali