رۆژی جلوبه‌رگی كوردی له‌ رێوره‌سمێكدا به‌رز ڕاگیرا


به‌بۆنه‌ی رۆژی جلوبه‌رگی كوردی ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-3-2021 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی رێوره‌سمێك بۆ ئه‌م رۆژه‌.
به‌ ئاماده‌بوونی  به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر و گشت قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگاكه‌مان و به‌ میوانداری چه‌ند به‌رپرسی داموده‌زگای حكومی و حیزبی له‌ به‌رده‌ڕه‌ش.
له‌م رۆژه‌دا گشت ئاماده‌بووان خۆیان به‌ جلوبه‌رگی كوردی رازاندبوو و له‌به‌رده‌وامی رێوره‌سمه‌كه‌دا كۆمه‌لێك كه‌لوپه‌لی كه‌له‌پوری كوردی له‌گه‌ل چه‌ند خواردنێكی كورده‌واری ئاماده‌كرابوون.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali