ده‌رباره‌ی په‌یمانگه
كورتیه‌كا مێژوویی
پەیمانگەی تەكنیكى بەردەڕەش لە رێکەوتى 1/ 7 /2009 دامه‌زراوه، ئەم پەیمانگەیه یەكێکە له‌و دەستکەوتە گەورانەى كەوا حكومەتى هەرێمى كوردستان پێشكەشى ئەم دەڤەرەى كردووە، هەر وەك پێویستییەكى زانستى بۆ قوتابیانى دەڤەرى بەردەڕەش، دەرفەتێكى زور گەورەو گرنگە بۆ ئەم قوتابیانە بۆ تەواوكردنى خوێندنیان بە تایبەتى قوتابیانى هەژارو کەم دەرامەت کەوا لە توانایان نییە درێژە بە خوێندنیان بدەن لە دەرەوەى سنوورەکە.
دیتنا پەیمانگەهێ
پەیمانگەى تەكنیكى بەردەڕەش دەروازەیەكى گەورە بووە بۆ بەرەو پێش بردنى جڤاكى شارستانى وزانستى لە دەڤەرى بەردەڕەش، ئەم پەیمانگەیە سەرەڕاى هەبوونى كۆمەڵیك كەمووكورتى و بارودوخى سەخت، توانى كاروانێك لە دەرچوونى قوتابیان بە رێك و پێكى و بە ئاستێكى زور بەرزو پێشكەوتوو پێشكەش بە وو‌ڵاتى خوى بكات، و كادرێكى شارەزا ولێهاتوو لە بوارە جیاجیاكاندا بخاتە كار بو خزمه‌ت كردنى كورد و كوردستان، ئەمەش بە خەمخورى ڕاگرو یاریده‌ده‌ری راگرى پەیمانگەو دلسۆزى مامۆستا‌و كادیرى كارگێرى پەیمانگە و بە هاوكارى حكومەتى هەرێمى كوردستان بووە.
ئامانجێن په‌یمانگه‌هى:
- ئامادەكردنی كادری شایستەى زانستی وكردارەكی لە بواری كارگێری وزانستی بە پێی پێوەرى ئەكادیمی نێودەولەتی.
- لەگەل پێشكەوتنی زانستی وتەكنیكی نوێ بڕوین كە لە جیهاندا ڕوودەدات.
- جەخت بكەین لەسەر گرنگی هەبوونی هێزی كرداری فێركردن تاوەكو ئەم دەرچووانە بتوانن كێبڕكێ لەگەل هەوالەكانیان بكەن لەگەل دەرچووانی پەیمانگەكانی تر بۆ ئەوەى لە خوێندنی تەكنیكی سەرەتایی وكاری وەزیفی دا سەركەوتوو بن.
- خزمه‌ت كردنی كومەڵگەى خومان بكەین بە شێوەیەكی تایبەتی وە كومەڵگەی كوردستانیش بە شێوەیەكی گشتی ئەمەش لە كاتێكدا بە هاوكاریكردن لەگەل دامەزراوە حكومی و نا حكومییەكان لە هەرێمدا ئەمەش لە كاتێكدا دەردەكەوێت به هەلستانی دانەوەى كوڕ و سمینار و وانەوتنەوە و ووركشوپ.
- بەستنی گفت‌وگوی زانستی بۆ ئەندامانی دەستەى ماموستایان لە پەیمانگە.
پەیمانگەها تەکنیکى بەردەرەش ژ ئەڤان پشکێن ل خوارێ دیارکرى پێک دهێت :-
- پشکا کارگێرى کار ل رێکەفتى 1/7/2009 هاتیە دامەزراندن.
- پشکا تەکنەلوجیا زانیارى ل رێکەفتى 1/7/2009 هاتیە دامەزراندن.
- پشکا پەرستارى ل رێکەفتى 1/7/2011 هاتیە دامەزراندن.
- پشکا ژمێریارى ل رێکەفتى 1/7/2016 هاتیە دامەزراندن.
- پشکا تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر ل رێکەفتى 1/7/2017 هاتیە دامەزراندن.
- پشکا كارگێری ته‌ندروستی ل رێکەفتى 1/7/2018 هاتیە دامەزراندن.
په‌رتووكخانا په‌یمانگه‌هێ:
دوای ساڵیك له دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش په‌رتووكخانه‌یه‌ك كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به سه‌رچاوه‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی له هه‌موو بوارێكدا كرایه‌وه كه زیاتر له 3700 ناونیشانی په‌رتووك له‌خۆده‌گرێت و رێژه‌یه‌كی زۆری په‌رتووكه‌كان تایبه‌تن به بواری پزیشكی و ئه‌ندازیاری و كارگێری و ته‌كنه‌لۆژیا و یاسا به هه‌رسێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزى كه ژماره‌یان زیاتره له 5800 په‌رتووك و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان و هه‌روه‌ها قوتابیانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا سوودێكی زۆریان له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م په‌رتووكخانه‌یه بینیوه.