راگری په‌یمانگه‌ پێشوازی له‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م كرد


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29-11-2020 به‌بۆنه‌ی هاتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م بۆ په‌یمانگه‌ و ده‌ست پێكردنی خوێندنی ئه‌و قۆناغه‌ بۆ ساڵی خوێندن 2020-2021 به‌ریز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشوازی له‌ گشت قوتابیان كرد و به‌خێرهاتنیان كرد بۆ په‌یمانگاكه‌مان.
ڕاگری په‌یمانگه‌ هه‌ستا به پێدانی‌ كۆمه‌ڵیك ڕێنمایی ده‌رباره‌ی سیسته‌می خوێندن و رێنمایی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی و هه‌لسوكه‌وتی قوتابی له‌گه‌ل مامۆستا و سه‌رۆك به‌ش خاڵیكی تری قسه‌كانی جه‌نابی ڕاگر بوو.
به‌رێز ڕاگر زۆر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ قوتابیان پێویسته‌ خۆیان بپارێزن به به‌ستنی‌ ماسك له‌ هۆله‌كانی خوێندن و ناو گۆره‌پان و قوتابیان له‌ یه‌ك دووربن تاكو پارێزراو بن له‌م نه‌خۆشیه‌.
له‌ كۆتایی وته‌كانی گوتیشی : ئێمه‌ هه‌موومان خزمه‌تی ئه‌م وه‌ڵاته‌ ده‌كه‌ین وتاكو بتوانین له‌م خزمه‌ته‌ پیرۆزه‌ به‌رده‌وام بین پێویسته‌ سه‌ره‌تا ته‌ندروستی خۆمان بپارێزین.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali