ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێكی ئۆنلاین بۆ مامۆستایان و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت


2020-04-29 02:29:43

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28-4-2020 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك بۆ مامۆستایانی په‌یمانگه‌ و مامۆستایانی ده‌ره‌كی كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌رێزان (م. فرهاد محی الدین خلفیه‌ و م راكان سعدالله رشید) وۆركشۆپه‌كه‌ پێشكه‌ش كرا.
ئه‌نجامدانی ئه‌م وۆركشۆپه‌ به‌پێی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆكه‌ بۆ گشت كۆلیژ و په‌یمانگه‌كان و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌به‌ست له‌م وۆركشۆپه‌ش راهێنان پێكردنی مامۆستایانه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی وانه‌كان‌ له‌رێگه‌ی پاوه‌ر پۆینت و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌كاونتی خۆی له‌ مۆدل و پێدانی ئه‌ركی رۆژانه‌ و كویز به‌ قوتابیان و گفتوگۆی قوتابی و مامۆستا به‌ رێگه‌ی ئۆنلاین و ناساندنی ئامرازه‌كانی پلاتفۆرمی مۆدل به‌ مامۆستا و قوتابیان كه‌ هه‌ر رۆژێك بۆ بابه‌تێك ته‌رخان كراوه‌.
شایانی باسه‌ ئه‌م وۆركشۆپه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی راگری په‌یمانگاكه‌مان به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و به‌رێز (م. سربست علی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاودێری وۆركشۆپ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali