پێدانی رێنمایی و ڕێگاكانی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ قوتابیان


رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26-2-2020 هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك هه‌ستان به‌ پێشكه‌شكردنی سیمینار ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێدانی رێنمایی و رێگاكانی خۆپاراستن له‌م‌ نه‌خۆشیه‌ بۆ قوتابیه‌كانی گشت به‌شه‌ زانستیه‌كان و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستا.
ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بڕیاری دا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت كه‌وا سه‌ره‌دانی گشت كۆلیژ و په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كانی سه‌ر به‌ زانكۆ بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی سیمینار ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ گشت قوتابیه‌كان و پێدانی رێنمایی و رێگاكانی خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه‌ كوشنده‌.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی وه‌لاتانی جیهان بڵاوبۆته‌وه‌ و بۆته‌ ئه‌گه‌ری مردنی چه‌نده‌ها كه‌س كه‌ یه‌كه‌مجار له‌ وه‌لاتی صین بڵاوبوویه‌وه‌.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali