وۆركشۆپێك پێشكه‌ش كرا له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن


له‌ رێكه‌وتی 2-2-2020 وۆركشۆپێك له‌سه‌ر (هاوكێشه‌ی سه‌ركه‌وتن) بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی پێشكه‌شكرا كه‌ ئه‌م سیمیناره‌ له‌لایه‌ن بەرێز (ئەرشەد ئەمین حیدر) به‌رپرسی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش رێكخرا بوو و له‌لایه‌ن به‌رێز (م. محمود محمد أمین) پێشكه‌شكرا.
هاوكێشه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ هه‌نگاوه‌كانی گرنگ بۆ قوتابیه‌ ده‌رچووه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێ حه‌زی ئه‌وه‌ی هه‌بێت پلانێك بۆ دوارۆژی خۆی دابرێژێت.
له‌م وۆركشۆپه‌دا هه‌ندی ڕیگا باس كران كه‌ هانی قوتابیان ده‌دات بتوانن توانا شاراوه‌كانیان دیار بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش تاكو خۆیان بگۆڕن بۆ هاوكێشه‌ی ژیانێكی باشتر.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک