كۆتایی هاتنی خولی تۆپی پێ بۆ قوتابیانی ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران


ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-12-2019 یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی قوتابیانی بۆ ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا له‌نێوان تیپی به‌شی نه‌خۆشه‌وانی و كارگێری ته‌ندروستی و له‌ كۆتایی یاریه‌كه‌ تیپی به‌شی نه‌خۆشه‌وانی قۆناغی دووه‌م خوێندنی به‌یانیان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنن به‌رامبه‌ر تیپی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ خوێندنی به‌یانیان كه‌ پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌م خوله‌ له‌ژێر دروشمی (كوردستان خاكی پێكه‌وه‌ ژیان و لێبوورده‌یی) بۆ گشت مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران رێكخرابوو.
له‌ كۆتاییش دا به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حكومی و حزبی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ردوو تیمه‌كه‌ دابه‌ش كران.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali