دابه‌شكردنی پێداویستیه‌كانی خواردن به‌سه‌ر قوتابیانی به‌شی ناوخۆیی كوڕان و كچان
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل كۆمپانیای كار بۆ كاری كۆمه‌لایه‌تی و په‌ره‌پێدانی مرۆیی ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 21-5-2019
له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه و به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (سعدی صالح) به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌شی ناوخۆیی و كۆمه‌لێك له فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌كه‌مان
هه‌ستان به دابه‌شكردنی كۆمه‌لێك پێداویستی خواردن به‌سه‌ر زیاتر له 300 قوتابی به‌شی ناوخۆیی له كوران و كچان.
ئه‌م كاره پیرۆزه‌ش ئه‌نجامدرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ئه‌م سالی خوێندن كه‌وتۆته ناو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و قوتابیه‌كان به درێژایی مانگه‌كه له به‌شی ناوخۆ ده‌مێننه‌وه.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش
21-5-2019