پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپێك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ته‌ندروستی
رۆژی دوو شه‌ممه ریكه‌وتی 2019/4/29 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ته‌ندروستی به ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی په‌یمانگه به‌شی نه‌خۆشه‌وانی هه‌ستا به پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپێك به مه‌به‌ستی هۆشداری كردنی قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه چۆن خۆیان بپارێزن و چاره‌سه‌ری هه‌ندێ حاله‌تی نه‌خوازراو بكه‌ن.
سه‌ره‌تا راگری په‌یمانگه چه‌ند خاڵێكی گرنگی باس كرد له بابه‌تی خۆپاراستن و ئامۆژگارییه‌كانی خۆپاراستن.
ئه‌م وۆركشۆپه پێشكه‌شكرا به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (م. فلاح محی ا‌لدین) به‌رپرسی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی په‌یمانگه و هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی.